🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئاژانسی مێهر: دەنگی تەقینەوەی نوێ لە شارەکانی میناب و بەندەر عەباس لە باشووری ئێران بیسترا

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/08 01:26

نێودەوڵەتی – INA

ئاژانسی هەواڵی "مێهر"، رۆژی پێنجشەممە، بڵاویکردەوە کە دەنگی تەقینەوەی نوێ لە شارەکانی میناب و بەندەر عەباس لە باشووری ئێران بیستراوە.

ئاژانسە ئێرانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە: "تەقینەوەی نوێ هەردوو شاری میناب و بەندەر عەباسی لە باشووری ئێران هەژاندووە."

کەمێک پێش ئێستا، ماڵپەڕی "فۆکس نیوز" لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە ڕایگەیاند: "سوپای ئەمریکا چەند هێرشێکی بۆ سەر بەندەری قیشم و شاری بەندەر عەباس لە ئێران ئەنجامداوە،" و جەختیشی کردەوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە "بە واتای دەستپێکردنەوەی جەنگ نایەت."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)