نێودەوڵەتی – INA
ئاژانسی هەواڵی "مێهر"، رۆژی پێنجشەممە، بڵاویکردەوە کە دەنگی تەقینەوەی نوێ لە شارەکانی میناب و بەندەر عەباس لە باشووری ئێران بیستراوە.
ئاژانسە ئێرانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە: "تەقینەوەی نوێ هەردوو شاری میناب و بەندەر عەباسی لە باشووری ئێران هەژاندووە."
کەمێک پێش ئێستا، ماڵپەڕی "فۆکس نیوز" لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە ڕایگەیاند: "سوپای ئەمریکا چەند هێرشێکی بۆ سەر بەندەری قیشم و شاری بەندەر عەباس لە ئێران ئەنجامداوە،" و جەختیشی کردەوە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە "بە واتای دەستپێکردنەوەی جەنگ نایەت."



