بەدواداچوون – INA
ماڵپەڕی ئەکسیۆس، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: واشنتۆن و تاران لە ڕێککەوتن لەسەر یاداشتنامەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ نزیک دەبنەوە.
ئەکسیۆس لە زاری چەند بەرپرسێکەوە گواستوویەتییەوە: "واشنتۆن و تاران لە ڕێککەوتن لەسەر یاداشتنامەیەکی یەک لاپەڕەیی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ نزیک دەبنەوە، بەجۆرێک واشنتۆن چاوەڕوانی وەڵامی تاران دەکات سەبارەت بە چەند خاڵێکی سەرەکی لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا."
ئەوەشی ڕوونکردەوە: "ڕێککەوتنە ئەمریکی-ئێرانییەکە هەڵگرتنی ئەو سنووردارکردنانە لەخۆ دەگرێت کە لەلایەن هەردوولاوە سەپێندراونەتە سەر تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز، هەروەها هەڵپەساردنی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە، لەگەڵ هەڵگرتنی سزاکان لەلایەن واشنتۆن و ئازادکردنی پارە سڕکراوەکانی ئێران."