بەغداد – INA
دادگای تایبەت بە تاوانەکانی بەسرە، ئەمڕۆ چوارشەممە، سزای لەسێدارەدانی بۆ بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەرکرد، لەسەر تاوانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە.
لە بەیاننامەیەکی دەسەڵاتی دادوەریدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، هاتووە: "دادگای تایبەت بە تاوانەکانی بەسرە سزای لەسێدارەدانی بۆ بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەرکرد، لەسەر تاوانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە: "تاوانبارەکە بڕی ٢٠ کیلۆگرام و ٣٠٠ گرام ماددەی مەسیل ئەمفیتامین-ی هۆشبەری پێ گیراوە بە مەبەستی بازرگانیکردن و فرۆشتنی بە بەکارهێنەران."
راشیگەیاند: "سزاکە بە پشتبەستن بە حوکمەکانی ماددەی ٢٧/ یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ژمارە ٥٠ی ساڵی ٢٠١٧ بەسەریدا سەپێندراوە."