🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەید حەکیم و تاڵەبانی جەخت لەسەر پێویستیی هەنگاونان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/06 04:11

بەغدا – INA

سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، سەید عەممار حەکیم، لە کاتی پێشوازیکردنی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەختی لەسەر پێویستیی هەنگاونان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ کردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەید حەکیم لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "سەید حەکیم، سەرۆکی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد و لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی لە عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کران."

ئەوەشی خستەڕوو: "سەید حەکیم جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی هەنگاونان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و یەکلاکردنەوەی شایستە دەستوورییەکانی داهاتوو،" دووپاتیشی کردەوە "گرنگە حکومەت گوزارشت لە ئیرادەی گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانییەوە بکات، و کارە لەپێشینە ئابووری و داراییەکان بخاتە سەرووی بەرنامەکەیەوە."

سەبارەت بە دۆخی ناوچەکەش، سەید حەکیم جارێکی تر بانگەوازی بۆ ڕاگرتنی شەڕ و چەسپاندنی ئاشتی لە ناوچەکەدا نوێ کردەوە، و هۆشداریشی دا لە مەترسییەکانی پەرەسەندنی گرژییەکان و لێکەوتەکانی لەسەر ئاسایشی هەرێمی و نێودەوڵەتی، داواشی کرد گفتوگۆ بکرێتە ڕێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)