🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری دەداتە کەشتییەکان لە گۆڕینی ڕێڕەوەکانیان لە گەرووی هورمز

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/05 21:17

نێودەوڵەتی – INA

سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە، هۆشداری دایە کەشتییەکان لە گۆڕینی ڕێڕەوەکانیان لە گەرووی هورمز.

سوپای پاسداران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە سەرجەم ئەو کەشتی و پارچە دەریاییانەی کە بەتەمان لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕ بن."

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه‌: "تاکە ڕێڕەوی ئارام بۆ تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز، ئەو ڕێڕەوەیە کە پێشتر کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاندووە."

ئاماژەی بەوەش کرد: "لادانی کەشتییەکان بۆ هەر ڕێڕەوێکی تر بە ناپارێزراو دادەنرێت و لەلایەن هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانەوە بەرپەرچدانەوەی توندی دەبێت."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)