نێودەوڵەتی – INA
سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە، هۆشداری دایە کەشتییەکان لە گۆڕینی ڕێڕەوەکانیان لە گەرووی هورمز.
سوپای پاسداران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "فەرماندەیی هێزی دەریایی سوپای پاسداران هۆشداری دەداتە سەرجەم ئەو کەشتی و پارچە دەریاییانەی کە بەتەمان لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕ بن."
ههروهها ئاماژهی بۆ ئهوهیش كرد كه: "تاکە ڕێڕەوی ئارام بۆ تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز، ئەو ڕێڕەوەیە کە پێشتر کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاندووە."
ئاماژەی بەوەش کرد: "لادانی کەشتییەکان بۆ هەر ڕێڕەوێکی تر بە ناپارێزراو دادەنرێت و لەلایەن هێزە دەریاییەکانی سوپای پاسدارانەوە بەرپەرچدانەوەی توندی دەبێت."


