🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات: بەرگرییە ئاسمانییەکانمان ڕووبەڕووی مووشەک و درۆنەکان کە لە ئێرانەوە دێن دەبنەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/05 18:20

نێودەوڵەتی – INA

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە بەرگرییە ئاسمانییەکانی وڵاتەکەی خەریکی بەرپەرچدانەوەی کۆمەڵێک مووشەک و فرۆکەی بێفڕۆکەوانن (درۆن) کە لە ئێرانەوە ئاراستە کراون.

وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكرده‌ووه‌، ئاماژەی بەوە کردووە کە "بەرگرییە ئاسمانییەکان ڕووبەڕووی ئەو مووشەک و درۆنانە دەبنەوە کە لە ئێرانەوە دێن."

هەروەها ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە "ئەو دەنگانەی لە ناوچە جیاجیاکان دەبیسترێن، دەرەنجامی کارکردنی بەرگرییە ئاسمانییەکانە لە ڕووبەڕووبوونەوەی مووشەک و درۆنەکاندا."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)