🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی تەندروستی: ماوەی مەشق و ڕاهێنانی بەرنامەی نیشتمانی بۆ پلەبەندیی کارمەندانی پزیشکی لە کاتی دامەزراندندا هەژمار دەکرێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/05 15:32

بەغداد ـ INA

وەزارەتی تەندروستی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند کە ماوەی مەشق و ڕاهێنانی بەرنامەی نیشتمانی وەک خزمەت بۆ پلەبەندیی کارمەندانی پزیشکی لە کاتی دامەزراندندا هەژمار دەکرێت.

وەزارەت لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ :"پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ٢ بۆ ساڵی ٢٠٢٦، تایبەت بە بەرنامەی نیشتمانی بۆ ڕاهێنانی تەندروستی (NHTP)، وەزارەتی تەندروستی ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە کە ماوەی ڕاهێنانی ئەوانەی لە بەرنامەکەدا تۆمارکراون، وەک ساڵی یەکەمی ڕاهێنان و ساڵی پلەبەندی (التدرج) بۆ کارمەندانی پزیشکی، تەندروستی و پەرستاری لە کاتی دامەزراندنیان لەسەر میلاکی هەمیشەیی هەژمار دەکرێت."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ڕوونی كراوه‌ته‌وه‌ کە "ڕاهێنانەکە ئارەزوومەندانەیە و ناچاری نییە، هەروەها وەک جێگرەوەیەک بۆ دامەزراندن دانانرێت،" ئاماژەی بەوەش کردووە کە "بەشداربووی ڕاهێنانەکە دوای تەواوکردنی خولەکە، مۆڵەتی کارکردنی لە کەرتی تایبەت پێ دەدرێت."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)