بەغداد ـ INA

وەزارەتی تەندروستی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند کە ماوەی مەشق و ڕاهێنانی بەرنامەی نیشتمانی وەک خزمەت بۆ پلەبەندیی کارمەندانی پزیشکی لە کاتی دامەزراندندا هەژمار دەکرێت.

وەزارەت لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ :"پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ٢ بۆ ساڵی ٢٠٢٦، تایبەت بە بەرنامەی نیشتمانی بۆ ڕاهێنانی تەندروستی (NHTP)، وەزارەتی تەندروستی ئاگادارییەک بڵاو دەکاتەوە کە ماوەی ڕاهێنانی ئەوانەی لە بەرنامەکەدا تۆمارکراون، وەک ساڵی یەکەمی ڕاهێنان و ساڵی پلەبەندی (التدرج) بۆ کارمەندانی پزیشکی، تەندروستی و پەرستاری لە کاتی دامەزراندنیان لەسەر میلاکی هەمیشەیی هەژمار دەکرێت."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ڕوونی كراوه‌ته‌وه‌ کە "ڕاهێنانەکە ئارەزوومەندانەیە و ناچاری نییە، هەروەها وەک جێگرەوەیەک بۆ دامەزراندن دانانرێت،" ئاماژەی بەوەش کردووە کە "بەشداربووی ڕاهێنانەکە دوای تەواوکردنی خولەکە، مۆڵەتی کارکردنی لە کەرتی تایبەت پێ دەدرێت."