نێودەوڵەتی – INA
میدیا فەرمییەکانی چین، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایانگەیاند کە ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦١ کەسی دیکەش برینداربوون بەهۆی تەقینەوەیەک لە کارگەیەکی یارییە ئاگرینەکان لە پارێزگای "هۆنان"؛ هاوکات سەرۆک "شی جین بینگ" داوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی هەمەلایەنەی لە ڕووداوەکە کرد.
تەقینەوەکە لە کارگەیەک لە شاری "لیویانگ" ڕوویداوە، کە شارێکی سەر بە پارێزگای "تشانغشا"یە لە هەرێمی هۆنان. دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە، تیمەکانی فریاگوزاری و بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تا ئێستاش پرۆسەکانی ڕزگارکردن بەردەوامن.
ئاژانسی هەواڵی چینی "شینخوا" بڵاویکردەوە کە سەرۆکی چین ڕێنمایی داوە بە بەرپرسان بۆ "بەهێزکردنی ڕێکارەکانی پشکنین و کۆنترۆڵکردنی مەترسییەکان لە کەرتە هەستیارەکاندا، هەروەها باشترکردنی بەڕێوەبردنی سەلامەتی گشتی و دەستەبەرکردنی پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان."
سەرچاوە: شینخوا