🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

میدیای ئێرانی: هێزەکانمان تەقەیان لە چەند پارچە کەشتییەکی سەربازی ئەمریکی کرد

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/04 21:50

بەدواداچوون – INA

ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئێران تەقەیان لە چەند پارچە کەشتییەکی سەربازی ئەمریکی کردووە.

ئاژانسەکە لە زمان هێزەکانەوە بڵاویکردەوە: ئێمە بۆ هەموو سیناریۆیەکان لە گەرووی هورمز ئامادەین، ئاماژەی بەوەش کرد، هێزە چەکدارەکان تەقەیان لە هەندێک لە پارچە کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا کردووە.

هەروەها دەڵێت: هێزەکانمان ڕێگە بە تێپەڕبوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا نادەن هەروەک چۆن لە ماوەی جەنگدا ئەنجامیان دا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)