بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئێران تەقەیان لە چەند پارچە کەشتییەکی سەربازی ئەمریکی کردووە.
ئاژانسەکە لە زمان هێزەکانەوە بڵاویکردەوە: ئێمە بۆ هەموو سیناریۆیەکان لە گەرووی هورمز ئامادەین، ئاماژەی بەوەش کرد، هێزە چەکدارەکان تەقەیان لە هەندێک لە پارچە کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا کردووە.
هەروەها دەڵێت: هێزەکانمان ڕێگە بە تێپەڕبوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا نادەن هەروەک چۆن لە ماوەی جەنگدا ئەنجامیان دا.

