🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک کۆمار و سەید حەکیم جەخت لە پێویستیی پاڵپشتیکردنی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو دەکەنەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/03 22:53

بەغدا-INA

ئەمرۆ یەک شەممە، نزار ئامیدی ، سەرۆک کۆمار، لەگەڵ ،عەمار حەکیم ، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە و تیایدا بیروڕایان لەبارەی دۆخی گشتی وڵات ئاڵوگۆڕ کرد.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتوە : لە میانی دیدارەکەدا کە لە بەغداد بەڕێوەچوو ، باس لە دوایین پێشهاتەکانی باری سیاسی و ئاڵەنگارییەکانی ئێستا کرا و هەردولا جەختیانکردەوە لەسەر گرنگی یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان و پتەوکردنی سەقامگیری، هەروەها پێویستی پاڵپشتیکردنی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو لە پێکهێنانی کابینەیەک کە لەگەڵ ویستی گەلی عێراقدا بگونجێت و ئاستی خزمەتگوزاریی بەرەوپێش ببات، هاوکات بەشداربێت لە چاکسازیی پێویست لە وڵاتدا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)