🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق دەکات بەبۆنەی23 ەمین ساڵیادی دامەزراندنیان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/03 17:14

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران،پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق کرد بەبۆنەی بیست و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەکەوە.

سودانی لە پۆستێکدا لە سەکۆی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی برایانمان لە بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، لە سەرکردایەتی و ڕێکخستنەکان، دەکەین بەبۆنەی بیست و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەکەوە.

وتیشی: بەو بۆنەیەوە، ڕۆڵی بزووتنەوەکە لە بەهێزکردنی سیستەمی دیموکراسی لە ڕێگەی بەشدارییە سیاسییە کاراکانیان بەرز دەنرخێنین، لەگەڵ ئەو قوربانییانەی کە بۆ پاراستنی عێراق و شەڕی دژی تاقمە تیرۆریستییەکانی داعش لە پاڵ هێزە ئەمنییەکان بە هەموو جۆرەکانیانەوە پێشکەشیان کردووە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)