🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

زەیدی و عەبدولواحید جەخت لەسەر پێویستی یەكڕیزی نیشتمانی دەكەنەوە.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/02 19:50

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە عەلی فالح زەیدی سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو، لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی نەوەی نوێ كۆبووەوە و جەختی لە گرنگی یەكڕیزی نیشتمانی و هەوڵی هاوبەش بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكومەتی نوێ كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو لە میانی سەردانەكەیدا بۆ شاری سلێمانی لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی بزووتنەوەی نەوەی نوێ كۆبووەوە.

لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دوایین پێشهاتەكانی وڵات كرا و جەختی لەسەر پێویستی یەكڕیزیی نیشتمانی و هەوڵی هاوبەش كرایەوە بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكومەتی نوێ، بەمەش بەشداریكردن لە پتەوكردنی سەقامگیری و بەدیهێنانی هیوا و خواستەكانی گەلی عێراق.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)