🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمان جەخت لەسەر پێویستی هەوڵی هاوبەش بۆ خێراكردنی پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەكەنەوە.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/02 19:14

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و هەیبەت حەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان، جەختیان لە پێویستی هەوڵی هاوبەش و بەردەوامی گفتوگۆ لەنێوان هەموو هێزە سیاسییەكان بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكومەتی نوێ كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند : محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی لە هەیبەت حەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان كرد.

ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە بارودۆخی گشتی وڵات كرا، جەختیش لەسەر گرنگی بەهێزكردنی هەموو هەوڵ و هەڵوێستەكان كرایەوە بۆ بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی بەڕێزمان.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە : كۆبوونەوەكە جەختی لەسەر پێویستی هەوڵی هاوبەش و بەردەوامی گفتوگۆ لە نێوان هەموو هێزە سیاسییەكان كراوەتەوە بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكومەتی نوێ و بنیاتنانی لەسەر ئەو دەستكەوتانەی لە گەشەپێدان و خزمەتگوزارییە گشتیەكاندا بەدەست هاتوون.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)