بەغدا - INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ هەینی سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزار، ناسر غانم پلانێكی ستراتیژی 20 ساڵەی بۆ بوژاندنەوەی كەرتی گەشتیاری ئاشكرا كرد، ئاماژەی بەوەشكرد، كەرتەكە بەدەست كێشەوە دەناڵێنێت و پێویستی بە بڕیاری كۆنكرێتی هەیە بۆ پشتیوانیكردن لە بوژانەوەی.
غانم بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : توێژینەوە و پێشنیارەكان ئامادەكراون و ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كراون، جگە لە نامەنووسی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
ڕوونیشیكردەوە : هەندێك لەو پێشنیازانە پەسەندكراون، لەكاتێكدا هەندێكی تریش خراونەتە ناو دیدگای ستراتیژی پەرەپێدانی گەشتیاری لە ماوەی 15-20 ساڵی داهاتوودا بۆ باشتركردنی كەرتەكە بە گشتی.
غانم ئاماژەی بەوەشكرد : گەشتوگوزار لە عێراق تەنها دەرئەنجامی هەوڵەكانی دەستەی گەشتوگوزار و وەزارەتی ڕۆشنبیری نییە، بەڵكو هەوڵی هەموو وەزارەتەكانی دەوڵەتە و سیستەمێكی پێكهاتەی تەواوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەرتی گەشتیاری بە هەلومەرجێكی قورس تێپەڕیوە، ئەمەش وایكردووە بڕیاری كۆنكرێتی و بەباشی لەبەرچاو بگیرێت لەلایەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە بۆ پشتگیریكردن لە بوژانەوەی.