🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی كرێكاران لە كرێكاران دەكات: پابەندین بە پاڵپشتیكردنیان بۆ ڕۆڵی سەرەكییان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/01 13:20

بەغدا - INA

ئەمڕۆ هەینی محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی كرێكاری لە كرێكاران كرد و جەختی لەسەر پابەندبوونی حكومەت بۆ پشتیوانیكردن لە كرێكاران بۆ ڕۆڵی سەرەكییان كردەوە.

لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) چاودێریی كردبو و سودانی ڕایگەیاند : بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی كرێكارانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی و هیوای باشی خۆمان ئاراستەی كرێكارانی عێراق دەكەین لەسەرجەم سێكتەرەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد : حكومەتەكەمان پابەندە بە پاڵپشتیكردنی كرێكاران بۆ ڕۆڵی سەرەكییان، هاوكات پابەندە بە چەسپاندنی بەهای كار و چالاككردنی پرۆسەی گەشەپێدان و بیناسازی بۆ ئەوەی ببێتە بەڵگەیەكی زیندوو بۆ ئەوەی لە ساڵانی ڕابردوودا بەدەست هاتووە.

.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)