🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو و سەرۆکی ئیمارات جەخت لە گرنگی بەهێزکردنی هاوکارییە هاوبەشەکان لە بوارە جیاجیاکاندا دەکەنەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/29 22:32

بەغداد - INA

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو عەلی فالح زەیدی و سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو محەمەد بن زاید ئال نەهیان، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی هاوکارییە هاوبەشەکان لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو عەلی فالح زەیدی، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە سەرۆکی دەوڵەتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو محەمەد بن زاید ئال نەهیانەوە پێگەیشت، کە تێیدا پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی زەیدی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ".

ئەوەشی خستەڕوو: "لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرا، و جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی هاوکارییە هاوبەشەکان لە بوار و کەرتە جیاجیاکاندا، بەو شێوەیەی کە بەشدار دەبێت لە خزمەتکردنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوو وڵاتی برا".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)