🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک کۆمار و هاوتا سوورییەکەی بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و چەسپاندنی ئاشتی جەخت لە کاری پێکەوەیی دەکەنەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/29 18:38

بەغداد - INA

ئەمڕۆ چوارشەممە، نزار ئامێدی سەرۆک کۆمار و ئەحمەد شەره‌ع هاوتا سوورییەکەی، جەختیان لەسەر کاری پێکەوەیی کردەوە لە پێناو کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ چوارشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە ئەحمەد شەره‌ع، سەرۆک کۆماری عەرەبیی سووریاوە پێگەیشت."

ئاماژەی بەوەشکرد: "شەره‌ع پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک کۆمار، و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیدا، لە بەرامبەردا ئامێدی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پیرۆزبایی و هەستە جوانەکانی دەربڕی."

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: "لە کاتی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ کرا، و جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی بەهێزکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا، بە جۆرێک بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو گەلی برا بەدی بهێنێت، هەروەها تەئكید لە کاری پێکەوەیی كرایەوە بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و چەسپاندنی ئاشتی و سەقامگیری."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)