🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

زەیدی و مالیکی جەخت لە پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکانی هێزە سیاسییەکان دەکەنەوە بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/29 12:11

بەغداد – INA

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو عەلی فالح زەیدی، و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیکی، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیان لەسەر پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکانی هەموو هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو عەلی فالح زەیدی، چاوی کەوت بە سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی".

بەپێی بەیاننامەکە، لە دیدارەکەدا "باس لە بارودۆخی عێراق کرا و جەخت کرایەوە لەسەر پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکانی هەموو هێزە سیاسییەکان بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی کە خواستەكانی عێراقییەکان لە سەرتاسەری وڵاتدا بەدی بهێنێت".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)