بەغداد – INA

سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو عەلی فالح زەیدی، و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیکی، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختیان لەسەر پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکانی هەموو هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو عەلی فالح زەیدی، چاوی کەوت بە سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، نوری مالیکی".

بەپێی بەیاننامەکە، لە دیدارەکەدا "باس لە بارودۆخی عێراق کرا و جەخت کرایەوە لەسەر پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکانی هەموو هێزە سیاسییەکان بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی کە خواستەكانی عێراقییەکان لە سەرتاسەری وڵاتدا بەدی بهێنێت".