🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی نەوت: سەرەڕای تەحەددییەکان سووتەمەنی و غازی شل دابینده‌کرێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/28 17:50

بەغدا – INA

وەزارەتی نەوت، ئەمڕۆ سێشەممە، دابینکردنی سووتەمەنی و غازی شلی تایبەت بە چێشتلێنانی بە شێوەیەکی دروست و سەرکەوتوو بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆ دووپاتکردەوە، سەرەڕای کۆسپ و تەحەددییەکان و بارودۆخی ئێستا.

وەزارەت لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "عەلی مەعارج، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری دابەشکردن، لەبری حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی شانەی تەنگوژەی کرد، بە ئامادەبوونی بریکارەکانی وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی کۆمپانیا و فەرمانگەکانی وەزارەت".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە بریکاری وەزارەت– جەختی کردەوە کە "وەزارەت دۆسیەی دابینکردنی سووتەمەنی و گازی شلی تایبەت بە چێشتلێنانی بە شێوەیەکی دروست و سەرکەوتوو بەڕێوەبردووە بۆ دابینکردنی بەکاربردنی ناوخۆیی، سەرەڕای کۆسپ و تەحەددییەکان و بارودۆخی ئێستا".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕەوشی بەرهەمهێنان و کۆگاکردنی بەرهەمە نەوتییەکان و گازی شل کرا، و جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی زیادکردنی بڕی کۆگاکراو و بەرهەمهێنان بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەی دابەشکردن بە شێوەیەکی ڕێک و پێک لە دەروازەکانی دابەشکردندا، جگە لەوەش باس لە ڕەوشی هەناردەکردنی نەوتی خاو و نەوتی ڕەش کرا".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)