بەغدا - INA
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ جەعفەر حەسان، سەرۆک وەزیرانی ئوردن، تاوتوێی توندوتۆڵکردنی هاریکارییە هاوبەشەکانی نێوانیانی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن جەعفەر حەسان، سەرۆک وەزیرانی شانشینی ئوردنی هاشمییەوە پێگەیشت، کە تێیدا پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی وەک کاندیدی کوتلەی گەورە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە "لە پەیوەندییەکەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بۆ توندوتۆڵکردنی هاریکارییە هاوبەشەکان لە چەندین بواردا کرا، بەو شێوەیەی کە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوو وڵاتی برا بەهێزتر دەکات و خزمەت بە خواستی هەردوو گەل بۆ خۆشگوزەرانی و گەشەپێدان دەگەیەنێت".