🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد: شانشینی یەکگرتوو پێشوازی لە ڕاسپاردنی عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/28 12:20

بەغداد – INA

باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد، عیرفان سدیق، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی لە ڕاسپاردنی عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کرد.

عیرفان لە پۆستێکدا لە سەکۆی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) بڵاویكرده‌وه‌ تێیدا ڕایگەیاند: "شانشینی یەکگرتوو پێشوازی لە ڕاسپاردنی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ لە عێراق دەکات، و هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێز عەلی زەیدی دەخوازین لە پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ بە خێرایی."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌: "شانشینی یەکگرتوو چاوەڕوانی کارکردنە لەگەڵ حکومەتە نوێیەکەدا لەسەر ئەو تەحەددییە بەپەلە و گرنگانەی ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە، بەتایبەت لە بوارەکانی ئاسایش و ئابووریدا."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)