بەغداد – INA
باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغداد، عیرفان سدیق، ئەمڕۆ سێشەممە، پێشوازی لە ڕاسپاردنی عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کرد.
عیرفان لە پۆستێکدا لە سەکۆی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) بڵاویكردهوه تێیدا ڕایگەیاند: "شانشینی یەکگرتوو پێشوازی لە ڕاسپاردنی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ لە عێراق دەکات، و هیوای سەرکەوتن بۆ بەڕێز عەلی زەیدی دەخوازین لە پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ بە خێرایی."
ههروهها ئهوهیش هاتووه: "شانشینی یەکگرتوو چاوەڕوانی کارکردنە لەگەڵ حکومەتە نوێیەکەدا لەسەر ئەو تەحەددییە بەپەلە و گرنگانەی ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە، بەتایبەت لە بوارەکانی ئاسایش و ئابووریدا."



