بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ڕەشید، خەرجکردنی سوودە نیوەساڵییەکانی دووەمی قەواڵە نیشتمانییەکانی (گەڕی سێیەم)ی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی بانکەکەدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، هاتووە: "دەستکراوە بە خەرجکردنی سوودە نیوەساڵییەکانی دووەم بۆ هەڵگرانی قەواڵە نیشتمانییەکان (گەڕی سێیەم) لە ڕێگەی لقە دیاریکراوەکانی لە بەغدا و پارێزگاکان".
ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە کە "بڕە پارە شایستەکان دەخرێنە سەر هەژمارە بانکییەکانی ئەو کڕیارانەی کە دەیانگرێتەوە"، داواشی لە خاوەن قەواڵەکان کردووە کە "سەردانی لقە پەیوەندیدارەکان بکەن بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکان و وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان بەپێی ڕێنماییە پەسەندکراوەکان".
بانکەکە جەختی کردەوە لەسەر "پەرۆشی خۆی بۆ پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییان و ئاسانکاری لە ڕێکارەکانی خەرجکردنی شایستەکان بە شێوەیەکی ڕێک و خێرا لە ڕێگەی تۆڕی لقەکانی کە لە سەرتاسەری وڵاتدا بڵاوبوونەتەوە".