بەغدا- INA
ئەمڕۆ شەممە نزار ئامێدی سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی كاندیدكردنی كاندیدێك بۆ سەرۆك وەزیران لەو ماوەیەی دەستووریدا كردەوە و كاركردن بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانی كارا كە تیشكی خستۆتە سەر باشتركردنی خزمەتگوزاری گشتی و بارودۆخی ژیان بۆ هاووڵاتیان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ نزار ئامێدی سەرۆك كۆمار لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی عەزم، موسەننا سامەڕائی و شاندی یاوەری كرد، كە پیرۆزبایی خۆیان پێشكەش بە ئامێدی كرد بۆ وەرگرتنی ئەركەكانی، سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئەو هەستە میهرەبانانەی ئەوان دەربڕی.
ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشهاتە گشتییەكانی وڵات كرا، هەروەها سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی یەكخستنی هەوڵە نیشتمانییەكان و هاوكاریی نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەكان بۆ جێبەجێكردنی ئەركە دەستوورییەكان كردەوە، لە پێش هەموویانەوە كاندیدكردنی كاندیدێكی سەرۆك وەزیران لە چوارچێوەی كاتیی دەستووریدا، و كاركردن بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانی كاریگەر كە گرنگی بە باشتركردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان و هەلومەرجی ژیانی هاووڵاتیان بدات، لە بەیاننامەكەدا هاتووە : ژمارەیەك لە ئەندامانی كوتلەی پەرلەمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون.