بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوەی ئێران دووپاتی كردەوە : كە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوێستی ئێرانی سەبارەت بە ئاگربەست و كۆتایی هێنان بە شەڕ بۆ سەرۆك وەزیرانی پاكستان ڕوون كردەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردووە و ڕایگەیاند : وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی لە میانەی كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی پاكستان هەڵوێستی ئێرانی سەبارەت بە ئاگربەست و كۆتاییهێنان بە شەڕ ڕوون كردووەتەوە..
ئاماژەی بەوەشكردووە : عێراقچی لە میانی دیدارەكەیدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی پاكستان ئاماژەی بە بەردەوامی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان كردووە، ستایشی بەرژەوەندی حكومەتی پاكستانی كرد بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەست لە لوبنان.