🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیرانی لوبنان: هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ (ئیسرائیل) واژۆ ناکەین کە کشانەوەی تەواوەتی لە خاکەکەمان لەخۆ نەگرێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/23 15:56

بەدواداچوون - INA

نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لوبنان، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە هیچ ڕێککەوتنێک لەگەڵ (ئیسرائیل) واژۆ ناکرێت ئەگەر کشانەوەی تەواوەتی لە خاکەکانی لوبنان لەخۆ نەگرێت.

سەلام بە ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ڕاگەیاندووە -کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە-: پێویستە ئیدارەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامب، فشارەکانی بۆ سەر (ئیسرائیل) بەکاربهێنێت بە مەبەستی کەمکردنەوەی داواکارییەکانی و کۆتاییهێنان بە داگیرکارییەکانی بۆ سەر وڵاتەکە.

جەختیشی کردەوە کە لوبنان ناتوانێت هیچ ڕێککەوتنێک واژۆ بکات کە کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی (ئیسرائیل) لە خاکەکانی لوبنان لەخۆ نەگرێت

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)