وەرزش – INA
تیمی ماتشیدا زیلفیای ژاپۆنی سەرکەوتنێکی سەختی بەسەر شەباب ئەهلی ئیماراتیدا بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بەدەستهێنا، لەو یارییەی کە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە چوارچێوەی یارییەکانی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا بۆ نخبە لەسەر یاریگای "ئینماء" کۆیکردنەوە، بەمەش بۆ یاری کۆتایی پاڵەوانێتییە کیشوەرییەکە سەرکەوت.
تاکە گۆڵی ماتشیدا لە ڕێگەی یاریزان "سۆما"وە لە خولەکی ١٢ی یارییەکەدا تۆمارکرا.
ماتشیدای ژاپۆنی لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا ڕووبەڕووی ئەهلی دەبێتەوە؛ ئەهلی دوای ئەوە توانی شوێنی خۆی لە یاری کۆتاییدا مسۆگەر بکات کە سەرکەوتنێکی بەنرخی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەسەر ڤیسێل کۆبیی ڕکابەریدا بەدەستهێنا، لەو یارییەی کە ئێوارەی دووشەممە کۆیکردنەوە.
یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای نخبە بۆ وەرزی ٢٠٢٥-٢٠٢٦، ڕۆژی شەممەی داهاتوو ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٦، لەسەر یاریگای "ئینماء" ئەنجام دەدرێت.