کۆشکی سپی بە بڵاوکردنەوەی پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، 82 هەمین ساڵیادی هێرش بۆ سەر نۆرماندی بەرز راگرت. لەو ڕۆژە مێژووییەی کە بە ڕۆژی دی-دەی ناسرواوە، هاوپەیمانان لە دەریای نۆرماندی لە ساڵی 1944 هێرشێکی گەورەیان بۆ سەر ئاڵمانیای نازی دەستپێکرد کە لە ئاکام دا بووە هۆی کۆتایی هاتن بەو رژێمە و داگیرکردنی ئەڵمانیا.
لە پۆستەکەدا وێنەیەکی هونەرییان بڵاوکردووەتەوە کە سەربازانی ئەمەریکایی لەسەر کەشتی هێرش دەنوێنێت.
لە ساڵی 1944، لە 6ی مانگی شەش، زیاتر لە 150 هەزار سەربازی هاوپەیمان بە سەر بەرەکانی نۆرماندی لە فەڕەنسا دابەزین و بەرامبەر بە هێزەکانی نازییەکان چوونە پێشەوە. ئەم هێرشە گەورەیە وەک دەستپێکی کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی نازی لە ئەوروپا دادەنرێت و ڕێگەی خۆش کرد بۆ ئازادکردنی ئەوروپای ڕۆژئاوا.
شایانی باسە ئەگەر چی کوردەکان لەو ئوپەراسیۆنەدا بەشدار نەبوون بەڵام لە رێگەی بەشداریان لە هێزی ئاشووریەکانی عێراق، کە لەلایەن بەریتانیاوە دامەزرابوو و هەروەها لە رێگەی بەشداری لە هێزەکانی یەکیەتی سۆڤیەت لە شکستی نازیسم لە جیهاندا ڕۆڵیان گێڕا.