بەغدا – INA
وەزارەتی بازرگانی، ئەمڕۆ دووشەممە، دەستپێکردنی خزمەتگوزاریی زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵی لە هەردوو لقی بەشەخۆراکی دیالە و نەجەفی ئەشرەف لە ڕێگەی بەرنامەی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنییەوە ڕاگەیاند.
تاڵیب حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچوون لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "وەزارەتی بازرگانی خزمەتگوزاریی زیادکردنی منداڵانی خوار تەمەن ١٢ ساڵی لە هەردوو لقی بەشەخۆراکی دیالە و نەجەفی ئەشرەف لە ڕێگەی بەرنامەی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنییەوە کارا کردووە."
ناوبرا وتیشی: "ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتدایە بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی بەشەخۆراک و ئاسانکردنی ڕێکارەکان بۆ هاووڵاتییان بە بەکارهێنانی سیستەمە ئەلیکترۆنییە نوێیەکان."
ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەم خزمەتگوزارییە بە دوای یەکدا لە لقەکانی تری بەشەخۆراک لە پارێزگاکانی تریش دەست پێ دەکات، ئەوەش لە چوارچێوەی پلانێکی قۆناغبەندی کە ئامانجی باشترکردنی کارایی کارکردن و مسۆگەرکردنی ناونووسینی شایستەبوانی کارتی بەشەخۆراکە بە ئاسانی."