🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

خانەنشینی: پێشنیاری بەرزكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 63 ساڵ و بانگەوازێك بۆ یاسادانان كە ڕێگە بە كڕینی ساbنی خزمەتگوزاری دەدات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/06 20:11

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە دەستەی خانەنشینی نیشتمانی ئاشكرای كرد كە پێشنیاری فەرمی پێشكەش كردووە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای تەمەنی خانەنشینی و گەڕاندنەوەی بۆ 63 ساڵ و ڕێگەدان بە هەندێك پۆل بۆ كڕینی ساڵانی خزمەتگوزاری.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەكە عەلا محەمەد كەریم، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : كەمكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 60 ساڵ زیانێكی بەرچاوی بە سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی دەوڵەت گەیاندووە، بەو پێیەی سێ ساڵی دیكەی بەشداری خانەنشینی لێسەندراوەتەوە كە دەكرا سوودی لێوەربگیرێت لە لێهاتوویی و ئەزموونی خانەنشینان، ئەمە جگە لەوەی بارگرانی لەسەر سندوقەكە لەسەر تاكە تازە خانەنشینەكان بووە، جەختیشی لەوە كردەوە كە دەستەكە پێشنیاری فەرمی پێشكەش كردووە بۆ هەمواركردنەوەی یاساكە و گەڕاندنەوەی تەمەنی خانەنشینی بۆ 63 ساڵ.

كەریم ئاماژەی بەوەشكرد : سەرۆكی دەستەكە پێشنیارێكی پێشكەش بە ئەنجوومەنی نوێنەران كرد بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەكی یاسایی بۆ دەربازبوون بۆ ئەو پۆلانەی كە بە چەند مانگێك لە ئیمتیازات بێبەشن، وەك ئەوانەی 24 ساڵ و نیو خزمەتیان هەیە و لە پاداشتی كۆتایی خزمەت بێبەشن، یان ئەوانەی 12 ساڵ خزمەتیان هەیە و مووچەیەكی دیاریكراو وەردەگرن كە لە لایەن خێزانەكەیانەوە میرات نییە، ڕوونیدەكاتەوە پێشنیارەكە بریتییە لە ڕێگەدان بە كڕینی خزمەتگوزاری' و پێدانی لێبڕینی خانەنشینییەكەی بۆ دەستەبەركردنی سەقفی مافەكانیان، و چاوەڕێی یاسادانانی دەكات لەلایەن پەرلەمانەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)