بەدواداچوون - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی ڕۆیتەرز، بڵاویکردەوە کە ئێران بە جددی لێکۆڵینەوە لە بەشداریکردن لە گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات.
ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی ئێرانییەوە گواستییەوە: "ئێران بە جددی لێکۆڵینەوە لە بەشداریکردن لە گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکات"، جەختیشی کردەوە کە "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی کۆتایی نەدراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد کە "پاکستان هەوڵی ئەرێنی دەدات بۆ کۆتاییهێنان بە گەمارۆی ئەمریکا و مسۆگەرکردنی بەشداریکردنی ئێران لە گفتوگۆکاندا".