🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران: حكومەتی زیدی ڕێوشوێنی گرتەبەر بۆ پاراستنی توانای كڕینی دینار و سنوورداركردنی هەڵاوسان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/06/06 11:26

بەغدا- INA- مەزهەر محەمەد ساڵح

ئەمڕۆ شەممە مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران دووپاتی كردەوە كە حكومەت بە سەرۆكایەتی عەلی فالح زیدی ڕێوشوێنی گرتووەتەبەر بۆ پاراستنی توانای كڕینی دینار و سنوورداركردنی هەڵاوسان.

ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : سیاسەتی سەقامگیركردنی نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕی دراو لەسەر ئامانجێكی بنەڕەتییە كە بریتییە لە پاراستنی بەهای دەرەكی دراوی نیشتمانی و پاراستنی سەقامگیری ئاستی نرخی گشتی، ئاماژەی بەوەشكرد، سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بەشدار بووە لە بەهێزكردنی متمانە بە دیناری عێراقی و پاڵپشتیكردنی توانای كڕینی هاوڵاتیان.

ساڵح ئاماژەی بەوەشكرد : پەیوەندی نێوان سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕ و سەقامگیری نرخی كاڵا و خزمەتگوزارییەكان لە بازاڕی ناوخۆییدا بە بەهێزی ماوەتەوە، ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی كاریگەرییە سنووردارەكانی بازاڕی هاوتەریب لەسەر سیستەمی نرخدانان و كاریگەریی سیاسەتی دراو،ڕوونیشی كردەوە كە پارەداركردنی هاوردەكردن لە ڕێگەی سیستەمی بانكی فەرمی و پشتبەستن بە یەدەگی دەرەكی دەوڵەت بەشداری كردووە لە دابینكردنی كاڵای هاوردەكراو بە نرخێكی جێگیر و كۆنترۆڵكراو، ئاماژەی بەوەشكرد، سیاسەتەكانی حكومەت بە ئامانجی پاراستنی سەقامگیری نرخی كاڵا و خزمەتگوزارییە گشتیەكان، لەگەڵ فراوانكردنی شێوازەكانی دابەشكردنی بازرگانی مۆدێرن، بەتایبەتی فرۆشگا هاوبەشەكان و ستراتیژییە ئاڵۆزەكانی بازاڕكردن، كێبڕكێیان بەرزكردووەتەوە و بەشدارییان كردووە لە كەمكردنەوەی فشارەكانی هەڵاوسان و پشتگیریكردن لە سەقامگیری نرخەكان.

ساڵح ڕوونیشیكردەوە : دیارترین ئەو هۆكارانەی فشار دەخەنە سەر بەهای دراوی نیشتمانی، دابەزینی یەدەگی فەرمی و فراوانبوونی دراوی كۆنتڕۆڵنەكراو و پشتبەستن بە زیادەڕۆیی بە داهاتی نەوت، كە لە ئێستادا بەربەستی جیۆپۆلەتیكی لەسەر ئازادی بازاڕەكانی وزەیە، ئەمە جگە لە گرژییە سیاسی و ناوچەییەكان و كاریگەرییەكانیان لەسەر ڕۆیشتنی دراوی بیانی و متمانەی ئابووری، دووپاتیشی كردەوە، بەرزكردنەوەی بەهای دیناری عێراقی لە ڕێگەی بڕیاری خێرای كارگێڕییەوە بەدەست نایەت، بەڵكو لە ڕێگەی پرۆسەی چاكسازی درێژخایەن لەسەر بنەمای سەقامگیریی سیاسەتی دراوی و دارایی، هەمەچەشنكردنی سەرچاوەی داهاتی نیشتمانی، و بەهێزكردنی متمانە بە دراوی ناوخۆیی، ئاماژەی بەوەشكرد، سەقامگیریی دینار وەك ڕەنگدانەوەی ڕاستەوخۆی سەقامگیریی ئابووریی گەورە و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی دەمێنێتەوە، لەگەڵ گۆڕانكارییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان، ئەمەش ئەوەیە كە حكومەت لەڕێگەی پاكێجێك ڕێوشوێنەوە بۆ بەهێزكردنی بەهای دیناری عێراقی كار لەسەر دەكات، لەوانە كاركردن بۆ بەهێزكردنی یەدەگی دەرەكی، هەمەچەشنكردنی ئابووریی نیشتمانی و كەمكردنەوەی پشتبەستن بە نەوت، گەیشتن بە سەقامگیری لە هاوسەنگی پارەدان، هەروەها كۆنتڕۆڵكردنی بازاڕی هاوتەریب، چاكسازی لە سیستەمی بانكی، فراوانكردنی بەكارهێنانی ئامرازەكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی و پێشخستنی گشتگیری دارایی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)