🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وائیلی: پەرەپێدانی دەروازە سنوورییەکان ئەولەویەتێکی حکومەتە بۆ پاڵپشتی ئابووری

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/20 00:32

بەغداد- INA

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، عومەر عەدنان وائیلی، ئەمڕۆ یەکشەممە جەختی کردەوە کە پەرەپێدانی دەروازە سنوورییەکان ئەولەویەتێکی حکومەتە بۆ پاڵپشتیکردنی ئابووری، هاوکات سەرۆکی دەستەی گشتی دەروازە و گومرگەکانی سوریا، قوته‌یبە ئەحمەد بەدەوی، ئامادەیی وڵاتەکەی دەربڕی بۆ کردنەوەی دەروازەی (یەعرووبیە/ڕەبیعە) لە سبەینێ دووشەممەوە.

دەستەی دەروازەکان لەراگەیندراوەكەدا ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە تێیدا ڕایگەیاند: "سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان عومەر عەدنان ئەلوائیلی، ئەمڕۆ یەکشەممە، بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانی بۆ دەروازەی سنووری قائیم لەگەڵ کۆماری عەرەبی سوریا ئەنجامدا و لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی کارکردن و ڕێکارە پەیڕەوکراوەکان بوو، ئەمەش بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی گشتی دەروازە و گومرگەکانی سوریا قوته‌یبە ئەحمەد بەدەوی و نوێنەرانی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دەروازەکەدا."

وائيلي جەختی کردەوە کە "پلانی حکومەت بریتییە لە دووبارە نۆژەنکردنەوەی دەروازە سنوورییەکان و نوێکردنەوەیان بەپێی بەرزترین پێوەرە تەکنیکی و کارگێڕییە پەسەندکراوەکان، بە مەبەستی گەرەنتی کردنی کاراسانی لە جووڵەی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاران و بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی"، هەروەها دەروازەکانی "قائیم، ڕەبیعە و وەلید"ی وەک دەروازەی ستراتیژی و خاوەن قورسایی ئابووری بۆ عێراق و وڵاتانی دراوسێ وەسف کرد.

ئاماژەی بەوەش کرد کە دەروازەکان سەرچاوەیەکی دارایی گرنگن بۆ پارێزگاکان لە چوارچێوەی یاسای دەروازە سنوورییەکاندا و ڕۆڵیان هەیە لە پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە و ژێرخان.

لای خۆیەوە، سەرۆکی دەستەی گشتی دەروازە و گومرگەکانی سوریا ڕایگەیاند: "وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ کردنەوەی دەروازەی یەعرووبیە/ڕەبیعە لە سبەینێ دووشەممەوە، وەک هەوڵێک بۆ خێراکردنی کارپێکردنەوە و بەهێزکردنی تەواکاری ئابووری نێوان هەردوو وڵات."

وائیلی ستایشی هاوکارییەکانی لایەنی سوری کرد لە ئاسانکاری گەڕانەوەی ئەو کەسانەی لە ماوەی داخرانی ئاسماندا گیریان خواردبوو، جەختیشی کردەوە کە "دەروازە سنوورییەکان دەروازەی ئابووری عێراقن بەرەو سوریا و وڵاتانی دراوسێ، و ئامرازێکی سەرەکین بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنی ئاسۆکانی شەراکەتی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتی برا."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)