🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

گۆتێرێس: پێشوازی لە ڕاگەیاندنی کردنەوەی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە دەکەین

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/17 20:32

بەدواداچوون ـ INA

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: پێشوازی لە ڕاگەیاندنی کردنەوەی گەرووی هورمز لەلایەن ئێرانەوە دەكەین.

گۆتێرێس لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "پێشوازی لە بڕیارەکەی ئێران بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز دەکەین، و ئەمە بە هەنگاوێکی گرنگ لە ئاڕاستەیەکی ڕاستدا دادەنێین."

پێشتر و هەر ئەمڕۆ هەینی، وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عێراقچی ڕایگەیاند: هاتوچۆی تەواوەتی بۆ هەموو کەشتییە بازرگانییەکان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە کراوەیە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)