🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی فەرەنسا دۆخی ناوچەکە و پرۆسەی سیاسی تاوتوێ دەکەن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/15 23:02

هەولێر - INA

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2026/4/15، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا، ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاتەکانی دۆخى ناوچەکە و لێکەوتەکانی شەڕ لەسەر ئاسایش و سەقامگیری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جيهان بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌، هه‌روه‌ها هيوايان خواست ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بێت و ڕێگه‌ بۆ كۆتاييهاتنى شه‌ڕ و به‌ديهاتنى ئاشتى خۆش بكات.

نێچیرڤان بارزانی ستایشی هەوڵەکانی فەرەنسا و سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆنی کرد کە هەمیشە لەپێناو ئاشتی و سەقامگیرى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ڕۆڵیان گێڕاوە و پشتگیریيان له‌ عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە.

پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو. تیايدا جەخت لە گرنگی گفتوگۆ و لێکگەیشتنی لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان كرايه‌وه‌‌.

له‌ ديداره‌كه‌دا يان برێم، كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ بوو.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)