🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: لە دوای گەڕانەوەی وەفدەکان ئاڵوگۆڕی نامە لەگەڵ ئەمریكا بەردەوامە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/15 15:02

بەدواداچوون – INA

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیسماعیل بەقائی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دووپاتیکردەوە: ئاڵوگۆڕی نامە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوامە لە دوای گەڕانەوەی وەفدەکان.

بەقائی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "ئەگەری ئەوە هەیە پێشوازی لە وەفدێکی پاکستانی بکەین بۆ تەواوکردنی گفتوگۆکانی ئیسلام ئاباد"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئاڵوگۆڕی نامەکان لە ڕۆژی یەکشەممەوە لەگەڵ لایەنی ئەمریکی لە ڕێگەی نێوەندگیری پاکستانییەوە بەردەوامە".

وتیشی: "ئێمە بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگ و دەستەبەرکردنی مافەکانی ئێران و بەدەستهێنانی قەرەبووی جەنگ، چوینەتە ناو دانوستانەکانەوە".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)