🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەیاننامەیەکی ئەمریکی-ئیسرائیلی-لوبنانی: ڕێککەوتن لەسەر دەستپێکردنی دانوستانی ڕاستەوخۆ لە کات و شوێنێکی دیاریکراودا

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/14 23:26

نێودەوڵەتی – INA

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، بەیاننامەیەکی هاوبەشی ئەمریکی (ئیسرائیلی) و لوبنانی لە کۆتایی یەکەمین دیداری ڕاستەوخۆی نێوان لایەنە لوبنانی و (ئیسرائیلییەکان) لە واشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا دەرچوو.

لە بەیاننامە هاوبەشەکەدا کە دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە بڵاوکرایەوە و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، هاتووە: "وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ١٤ی نیسانی ٢٠٢٦دا کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی ئەنجامدا، بە بەشداری مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوە، مایکل نیدهام ڕاوێژکار، میشێل عیسا باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە لوبنان، یەحیئێل لایتەر باڵیۆزی (ئیسرائیل) لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، و ندی حەمادە مەعوەز باڵیۆزی لوبنان لە ویلایەتە یەکگرتووەکان."

بەیاننامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە لوبنان دووبارە جەختی لەسەر پێویستیی بەپەلەی جێبەجێکردنی تەواوەتی ڕاگەیەندراوی ڕاگرتنی کارە دوژمنکارییەکان کردووەتەوە کە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤دا دەرچووە، هەروەها جەختی لە پرەنسیپەکانی پاراستنی سەروەری خاک و سەروەریی تەواوەتی دەوڵەت کردووەتەوە.

هەروەها لوبنان داوای ڕاگرتنی تەقە و گرتنەبەری ڕێکاری بەرجەستەی کردووە بۆ چارەسەرکردنی ئەو تەنگژە مرۆییە توندەی کە وڵاتەکە بەدەستییەوە دەناڵێنێت بەهۆی بەردەوامی ململانێکان، و کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی.

بەیاننامەکە ئه‌ویش هاتووه‌ كه‌، ویلایەتە یەکگرتووەکان جەختی کردووەتەوە کە ڕێککەوتنی ڕاگرتنی کارە دوژمنکارییەکان دەبێت لەژێر چاودێری ئەواندا بێت نەک لە ڕێڕەوێکی جیاوازەوە، هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە دانوستانەکان ڕەنگە ڕێگە خۆشبکەن بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری لەپێناو ئاوەدانکردنەوەی لوبنان.

لە بەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان جەختی کردووەتەوە (ئیسرائیل) مافی خۆپاراستنی هەیە لە بەرامبەر حزبوڵا، هاوکات هەموو لایەنەکان ڕێککەوتوون لەسەر دەستپێکردنی دانوستانی ڕاستەوخۆ لە کات و شوێنێکدا کە لەسەری هاوڕابن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)