🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆك كۆمار: دڵنیاتان دەكەمەوە كە كار لەسەر بنەمای عێراق یەكەم دەكەمەوە.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/11 19:32

بەغدا- INA

ئەمڕۆ شەممە نزار ئامێدی، سەرۆكی هەڵبژێردراوی عێراق، پابەندبوونی خۆی بە پرەنسیپی عێراق یەكەم دووپات كردەوە، هاوكات ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە عێراقیان كردە ئامانج.

لە وتارێكدا لەبەردەم ئەنجومەنی نوێنەران، كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) چاودێری كرا، سەرۆك كۆمار ڕایگەیاند : دەستبەكاربوونی من بەرپرسیارێتییەكی گەورەیە، ڕوونیشیكردەوە كە قەبارەی ئەو ئاستەنگانە بەرز دەنرخێنم كە ڕووبەڕووی وڵاتەكەمان دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد : پابەندبوونم بە كاركردن لەگەڵ دەسەڵاتە جێبەجێكردن و یاسادانان و دادوەرییەكان دووپات دەكەمەوە، ئاماژەی بەوەشكرد ئێمە پشتگیری لە هەوڵەكان دەكەین بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕەكە.

سەرۆك كۆمار ئیدانەی ئەو هێرشانەی كرد كە عێراقیان كردە ئامانج و ئاماژەی بەوەدا كە كار دەكات بۆ بەرگریكردن لە بەرژەوەندییەكانی گەلی عێراق.

جەختیشی لەوە كردەوە : كە وڵاتەكەمان لە چەند بوارێكدا ڕووبەڕووی كێشەی ئاڵۆز دەبێتەوە و ڕایگەیاند : دڵنیاتان دەكەمەوە كە كار لەسەر بنەمای یەكەم عێراق دەكەمەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)