🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

مەسعود بارزانی: جەخت دەکەینەوە لەوەی هیچ ئیستحقاقێکی دەستووری تێپەڕ ناکەین پێش یەکلاکردنەوەی هەردوو سەرۆکایەتیی کۆمار و وەزیران پێکەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/10 16:26

بەغدا - INA

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە لەسەر ئەنجام نەدانی هیچ ئیستحقاقێکی دەستووری پێش یەکلاکردنەوەی پۆستەکانی سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی وەزیران بە یەکەوە.

بارزانی لە پۆستێکدا لە سەر بلاتفۆڕمی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: "پێداگریی هەندێک لایەنی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ بەردەوامبوون لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، لە بەرامبەر بەردەوامی هەندێکی تریان لە یەکلانەکردنەوەی بەربژێری سەرۆکوەزیران، جێگەی قبوڵکردن نیە

وتیشی: جەخت دەکەینەوە لەوەی هیچ ئیستحقاقێکی دەستووری تێپەڕ ناکرێت پێش یەکلاکردنەوەی ئەم دۆسیەیە بە شێوەیەکی هاوکات، بە جۆرێک کە ئامادەبوون و بەشداریی هەموو لایەنەکان لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەستەبەر بکات

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)