🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

فەیحان: کۆدەنگییەکی پەرلەمانی هەیە بۆ سەرخستنی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە ڕۆژی شەممەی داهاتوو

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/09 22:50

بەغداد- INA- وسام مەلا

عەدنان فەیحان، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە کۆدەنگییەکی پەرلەمانی هەیە بۆ سەرخستنی دانیشتنەکە.

فەیحان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هەمووان کار دەکەن بۆ سەرخستنی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کە شەممەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت و دابینکردنی نیسابی پێویست بۆ ئەم دانیشتنە گرنگە، ڕوونیشیکردەوە کە ئەم دانیشتنە کۆتایی بەو ئیستحقاقە دەستوورییە دەهێنێت کە زۆرێک لە هاوڵاتیانی عێراق چاوەڕێی دەکەن.

وتیشی: ئەم ئیستحقاقە بەهۆی ڕووداوە بەردەوامەکان و نەبوونی لێکتێگەیشتنی سیاسی دواکەوت، ئاماژەی بەوەش کرد ڕۆژی شەممەی داهاتوو دانیشتنەکە بەڕێوەدەچێت و هیوادارین نیساب تەواو بێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

لەلایەکی دیکەوە، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، دووشەممەی ڕابردوو جەختی کردەوە کە دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت، ئاماژەی بەوەش کرد کە ناوی ئەو پەرلەمانتارانە بڵاودەکرێتەوە کە لەو کاتەدا لە دانیشتنەکە ئامادە نابن.

سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریدا ڕۆژی شەممەی داهاتوو، ڕێککەوتی ١١ی نیسان، وەک وادەی بەڕێوەچوونی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دیاری بکات

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)