بەغداد - INA
ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەعرەجی، ئەمڕۆ چوارشەممە، جەختی لەوەکردەوە: حکومەتی عێراق هەوڵێکی بێوچانی داوە بۆ قایلکردن و هاندانی هەموو لایەنەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ.
ئەعرەجی لە پۆستێکدا لە سەکۆی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "پێشوازی لە هەوڵەکانی هێورکردنەوە دەکەین کە بە گەیشتن بە ڕێککەوتنی ڕاگرتنی تەقە لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران کۆتایی هات"، هەروەها ستایشی "ئەو دەورە بونیادنەرەی کرد کە پاکستان گێڕاویەتی لە پاڵپشتیکردنی ئەم ڕێڕەوە و بەهێزکردنی هەلی سەرکەوتنی".
زیاتر گوتی: "حکومەتی عێراق هەوڵی بێوچانی داوە و پەیوەندی چڕی ئەنجام داوە بۆ بەشداریکردن لە قایلکردن و هاندانی هەموو لایەنەکان بۆ گرتنەبەری ڕێگەی هێورکردنەوە و ڕاگرتنی تەقە"، دووبارە جەختیشی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق کردەوە کە "دیالۆگ و دیپلۆماسی باشترین ڕێگەن بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و پاراستنی ئاسایش، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە بکات و هەلی ئاشتی بەردەوام بەهێز بکات".