بەدواداچوون - INA
سەرۆک وەزیرانی لوبنان نەواف سەلام، ئەمڕۆ چوارشەممە جەختی کردەوە کە دەستدرێژییەکانی (ئیسرائیل) گەڕەکە نیشتەجێبووە قەرەباڵغەکان و مەدەنییە بێبەرگرییەکانی لە ناوچە جیاجیاکانی لوبنان و بەتایبەتی لە بەیروتی پایتەخت گرتووەتەوە.
سەرۆک وەزیرانی لوبنان لە پۆستێکدا لە سەکۆی (X)، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی، بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "لە کاتێکدا پێشوازیمان لە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد و هەوڵەکانمان چڕکردەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ڕاگرتنی تەقەکردن لە لوبنان، (ئیسرائیل) بەردەوامە لە فراوانکردنی دەستدرێژییەکانی کە گەڕەکە نیشتەجێبووە قەرەباڵغەکانی گرتووەتەوە و مەدەنییە بێبەرگرییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی لوبنان و بەتایبەتی لە بەیروتی پایتەخت بوونەتە قوربانی".
ئاماژەی بەوەشکرد: "(ئیسرائیل) گوێ بە هیچ کام لە هەوڵە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕاگرتنی جەنگ نادات، جگە لەوەی بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی و یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی پشتگوێ خستووە، کە هەر لە بنەڕەتەوە ڕۆژێک لە ڕۆژان ڕێزی لێ نەگرتوون".
لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "داوا لە هەموو دۆستانی لوبنان دەکەین بە هەموو ئامرازەکان هاوکارمان بن بۆ ڕاگرتنی ئەم دەستدرێژییانە".
شایەنی باسە فڕۆکە جەنگییەکانی قەوارەی ئیسرائیل لە چەند کاتژمێری ڕابردووەوە توندترین هێرش دەکەنە سەر لوبنان لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا.