🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشوازی لە ڕێككەوتنی ئاگربەستی نێوان واشنتۆن و تاران بۆ ماوەی دوو هەفتە دەكات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/08 10:50

بەدواداچوون- INA

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە كرد كە ڕۆژی سێشەممە ڕاگەیەندرا، ئەمەش بەپێی وتەی ستێفان دوجاریك، وتەبێژی سكرتێری گشتی، هەروەها داوای لە هەموو لایەنەكان كرد كار بكەن بۆ بەدیهێنانی ئاشتییەكی درێژخایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

دوجاریك ڕایگەیاند: "سكرتێری گشتیی (نەتەوە یەكگرتووەكان) پێشوازی لە ڕاگەیاندنی ئاگربەستی بۆ ماوەی دوو هەفتە لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئێرانەوە دەكات".

هەروەها وتیشی: كە گۆتێرێس "داوا لە هەموو لایەنەكانی ململانێی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات پابەندی ئەركەكانیان بن بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان و پابەندبن بە مەرجەكانی ئاگربەستەكە، لەپێناو خۆشكردنی ڕێگە بۆ ئاشتییەكی بەردەوام و گشتگیر لە ناوچەكەدا".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)