بەدواداچوون-INA
دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند كە ویلایەتە یەكگرتووەكان هاوكار دەبێت لە كۆتاییهێنان بە پشێوییەكانی جووڵەی گەشتە دەریاییەكان لە گەرووی هورمز، ئەمەش چەند كاتژمێرێك دوای ڕێككەوتنی واشنتن و تاران لەسەر ئاگربەست بۆ ماوەی دوو هەفتە.
تڕەمپ لە پلاتفۆرمی تۆڕی کۆمەڵایەتیی "تروس سۆشیاڵ" نووسیویەتی: "ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا هاوكار دەبێت لە كۆتاییهێنان بە پشێوییەكانی گەشتە دەریاییەكان لە گەرووی هورمز".
هەروەها وتی: "گەلێک ڕێكاری ئەرێنی لە ئارادا دەبن! و پارەیەكی زۆر دەست دەكەوێت. ئێران دەتوانێت دەست بكات بە پرۆسەی ئاوەدانكردنەوە".