ناوەندی ئامارگی لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە چارەنووسی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و دەنووسێ: بە هۆی ململانێی بێئەنجامی حزبە کوردییەکانی عێراق، پۆستی سەرۆککۆماری کە سەردەمانێک لە ئەنجامی ڕێککەوتنی ناو ماڵی کورد دیاری دەکرا، ئێستە بۆتە شوێنی ڕمبازێنی باڵە دەستڕۆیشتووەکانی بەغدا.